هه‌لیكۆپته‌رى سه‌رۆككۆمارى ئێران تووشى رووداو بوو

ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى پێشوی ئێران | فۆتۆ: Irna
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى ئێران بڵاویكرده‌وه، هه‌لیكۆپته‌رى سه‌رۆككۆمارى ئێران له‌ناوچه‌ى جولفاى پارێزگاى ته‌ورێز تووشى رووداوبوو و به‌هۆى سه‌ختى ناوچه‌كه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19ى ئایار، میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى ئێران بڵاویكرده‌وه، “هه‌لیكۆپته‌رى ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران له ناوچه‌ى جولفاى پارێزگاى ته‌ورێز به‌هۆى خراپى دۆخى كه‌شوهه‌واوه نیشتووه‌ته‌وه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “هێلیكۆپته‌ره‌كه، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیشى تێدا بووه”.
له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستى سه‌رۆككۆمارى ئێران ئایا ورده‌كارى رووداوه‌كه چییه؟ ، میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “تیمه‌كانى مانگى سوور و حكومه‌تى ئێران له ناوچه‌كه‌دا سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به‌دواى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌دا، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى ناوچه‌كه و خراپى دۆخى كه‌شوهه‌واوه هێشتا نه‌یانتوانیوه بیدۆزنه‌وه”.
زانیارییه‌كانى میدیاكانى ئێران ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، “یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانى نێو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه په‌یوه‌ندى به ناوه‌ندى گه‌شته‌كه‌وه كردووه و تویه‌تى: به‌هیواین ئه‌م رووداوه به‌بێ گیانله‌ده‌ستدان كۆتایی بێت”.
هاوكات، ئه‌حمه‌د وه‌حیدى، وه‌زیرى ناوخۆى ئێران بڵاویكرده‌وه، “هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر دۆخى ته‌ندروستى سه‌رۆككۆمار و پارێزگارى ته‌ورێز و وه‌زیرى ده‌ره‌وه نییه، به‌و پێیه‌ى په‌یوه‌ندیان پچڕاوه و نازانین ورده‌كارى رووداوه‌كه چییه”.
میدیاى ئێران ئاشكرایان كردووه، “ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه رووداوه‌كه تێیدا روویداوه تواناى بینین تێیدا 51 مه‌تره و ئۆتۆمبێل ناتوانێت رێگه‌بكات تێیدا، تیمه‌كانى فریاگوزارى ناچارن به‌پێ گه‌ڕان بكه‌ن”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









