به‌پێى ده‌ستوور محه‌مه‌د موخبیر ده‌بێته جێگره‌وه‌ى ئیبراهیم ڕه‌ئیسى

محه‌مه‌د موخبیر، جێگرى سه‌رۆككۆمارى ئێران | فۆتۆ: Irna
SNN
پاش ئه‌وه‌ى گیان له‌ده‌ستدانى، سه‌رۆككۆمارى ئێران و وه‌فدى یاوه‌رى راگه‌یه‌نرا، پێویسته به‌په‌له جێگره‌وه‌ى سه‌رۆككۆمار دیارى بكرێت و به‌پێى ده‌ستوور ، محه‌مه‌د موخبر، جێگرى سه‌رۆككۆمارى ئێران بۆماوه‌ى دوو مانگ ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆككۆمار ده‌گرێته‌ده‌ست.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 20ى ئایار، پاش زیاتر له 15 كاتژمێر گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمى قوربانیانى رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هێلیكۆپته‌رى سه‌رۆككۆمارى ئێران، توانرا شوێنه‌كه‌ى بدۆزرێته‌وه، هاوكات میدیاى فه‌رمى ئه‌و وڵاته پشتڕاستى كرده‌وه كه، “سه‌رۆككۆمارى ئێران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هاوكات حه‌وت كه‌س له تیمى یاوه‌ریان له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى مادده‌ى 131ى ده‌ستوورى ئێران پێویسته، محه‌مه‌د موخبر، جێگرى سه‌رۆككۆمارى ئێران به ره‌زامه‌ندى ئایه‌توڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران بۆماوه‌ى دوو مانگ ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆككۆمار بگرێته‌ده‌ست، پاشان له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نێك پێكده‌هێنرێت به به‌شدارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ى ئێران به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كدا كه له 50 رۆژ كه‌متر نه‌بێت، به ئامانجى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارێكى نوێ بۆ ئه‌و وڵاته.
محه‌مه‌د موخبر، له ساڵى 1955 له‌دایكبووه و له 8ى ئابى 2021 وه‌ك جێگرى سه‌رۆككۆمارى ئێران هه‌ڵبژێردرا.
دوێنێ، یه‌كشه‌ممه ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئێران، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، د.مالک رەحمتی، پارێزگارى ته‌برێز، سەید محەمەد عەلی هاشم، ئیمامى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى ته‌برێز، سەید مەهدی موسەوی، سه‌رۆكى تیمى پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆككۆمارى ئێران، سه‌ید تاهیر مه‌ستۆفى، فڕۆكه‌وانى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆككۆمارى ئێران و موحسین ده‌ریانوش، یاریده‌ده‌رى فڕۆكه‌وانى سه‌ره‌كى هه‌لیكۆپته‌ره‌كه و چه‌ند كه‌سێكى تر له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له دیدارى سه‌رۆكۆمارى ئازربایجان فڕۆكه‌كه‌یان كه‌وته‌خواره‌وه و گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاى ئێران كه له مانگى سوورى ئێران وه‌رگیراون، “ته‌رمى به‌شێكى زۆر له قوربانیه‌كان نه‌ناسراوه‌ته‌وه به‌هۆى به‌رزى رێژه‌ى سووتاویه‌كه‌یانه‌وه، هه‌ربۆیه ره‌وانه‌ى پزیشكى داد ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى ناسانامه‌یان”.
بڕیاره پاش ناسینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان، له مه‌شهه‌د نوێژى مردویان له‌سه‌ر بكرێت له‌لایه‌ن رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانه‌وه، پاشان هه‌رله‌وێ به‌خاكبسپێردرێن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









