بەڵێنەكانی پارێزگار و حكومەت بۆ هاوكاریكردنی دوكاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر تەنها قسەبوون

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیكەی مانگێك بەسەر ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەری هەولێر، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن پارێزگار و حكومەتی هەرێمەوە هیچ بەڵێتێك جێبەجێنەكراوە كە لەدوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بە خاوەن دووكانەكانی بازاڕەكەیان دابوو، تەنانەت ڕێگەش بە خاوەن دوكانەكان نادرێت بۆخۆیان كاری نۆژەنكردنەوە و دروستكردنەوەی دووكانەكانیان ئەنجام بدەن.
ئاری بەكر، یەكێكە لەخاوەن دووكانەكانی بازاڕی قەیسەری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: زیاد لە سێ هەفتە تێپەڕیوە بەسەر كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی قەیسەری، بەڵام تا ئێستا هیچ كام لەو دووكانانەی كە لەو ئاگرە سوتابوون نۆژەننەكراونەتەوە و حكومەت و ئیدارەی پارێزگای هەولێریش زۆر سستە لەكارەكان بۆ دووبارەكردنەوەی بازاڕەكە، هاوكات ئەو بەڵێنانەشی كە پێمان درابوو لەبارەی خێرا نۆژەنكردنەوە و كردنەوەی بازاڕەكە تەنها قسەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بێهیوابووین لە بەڵێنەكانی ئیدارەی پارێزگای هەولێر و حكومەت، بۆیە داوامانكردووە كە رێگەمان بدەن لەسەر ئەركی خۆمان دەستبكەین بە نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە و جارێكی دیكە دوكانەكانمان بكەینەوە، چونكە بژێوی سەدان خێزان لەسەر ئەو بازاڕەیە، بەڵام ئیدارەی پارێزگای هەولێر ڕێگەشمان نادات بۆخۆمان نۆژەنی بكەینەوە بەبیانووی ئەوەی كۆمپانیای تایبەتمەند بەوكارە هەڵدەستێت.
ئەو خاوەن دوكانەی بازاڕی قەیسەری هەولێرئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا چەند لیژنەیەك سەردانی بازاڕەكەیان كردووە و ئامارەكانیان وەرگرتووە بۆ قەرەبووكردنەوە، بەڵام تەنها قسەیە و هیچ ئومێدێكمان نییە بە كاری ئەو لیژنانەش.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









