رێژه‌ى 95٪ سه‌نته‌ره‌كانى جوانكارى له عێراق بێ مۆڵه‌تن

سه‌نته‌رى جوانكارى | فۆتۆ: studioroman
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 95٪ى سه‌نته‌ره جوانكارییهكانى عێراق بێ مۆڵه‌تن، ده‌شڵێت: “بوونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنى كه‌سانى نمایشكار”.
ماجید شنگالى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیاكانى عێراق رایگه‌یاند، “به‌پێى داتاكانى ئێمه رێژه‌ى نزیكه‌ى 95٪ى سه‌نته‌ره‌كانى جوانكارى كه داده‌نرێت بێ مۆڵه‌تن. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى 5 بۆ 10٪ى سه‌نته‌ره‌كانى جوانكارى رێگه‌پێدراون و مۆڵه‌تیان هه‌یه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى، “به‌پێى یاسا پێویسته هه‌موو نۆرینگه‌یه‌كى تایبه‌ت به جوانكارى مۆڵه‌تى پزیشكێكى پسپۆڕى پێست یان نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى هه‌بێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه نۆرینگه‌كان بوونه‌ته سه‌نته‌رى جوانكارى، ئه‌م گۆڕانه‌ش كێشه‌ى بێ مۆڵه‌تى دروستكردووه”.
ماجد شنگالى باس له‌وه‌ده‌كات، “داوایان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردووه هه‌ڵمه‌تى داخستنى سه‌نته‌ره‌كان ده‌ستپێبكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵمه‌تێكى دوو مانگیان ئه‌نجامداوه و له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌دا 110 سه‌نته‌ریان داخستووه و له ئێستدا به‌دواداچوون بۆ مۆڵه‌تى 17 سه‌نته‌رى تر ده‌كرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، خاوه‌نداریه‌تى ئه‌م سه‌نته‌رانه بۆ كێ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، “حزبه‌كان له‌پشت سهنتهرهكانهوهن. كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئه‌م سه‌نته‌رانه بوونه‌ته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنى ڤڵۆگه‌ر و نمایشكاره‌كان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









