
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆمەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆببێتەوە و وتەبێژی ئەو حزبەش ئاماژە بەوەدەكات بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هاوكات ئەنجامی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ ئەمەریكا و كۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەووڵاتە و هاوكات ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ یادی 49 ساڵەی دامەزرانی یەكێتی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبن.
سەعدی ئەمحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند بابەتێكی گرنگ و پێویست، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و لە شاری سلێمانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدات كە چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت بە تایبەت سەردانە دیپلۆماسیەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ ئەمریكاو خستنەڕووی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەووڵاتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە قسەکردن لەسەر بابەتی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەمووكات جەختمان لەوەكردووەتەوە كە دەبێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و لە زووترین كاتدا بەڕێوەبچێت و هیچ بیانوویەك نەهێندرێتەوە بۆ دواخستن یاخود ئەنجامنەدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەك وتوشمانە كە ناچینە هیچ گفتوگۆیەكەوە بۆ دواخستن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن.
وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، گفتوگۆدەكرێت لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی ئەو حزبە لە شاروچارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و شێوازی یادكردنەوەوەی ئەو بۆنە حزبییە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









