سكاڵایه‌كى نوێ له دژى ئیسرائیل له دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار كرا

باره‌گاى سه‌ره‌كى دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له هۆڵه‌ندا | فۆتۆ: REUTERS/Piroschka van de Wouw/ File Photo
SNN
رێكخراوى په‌یامنێرانى بێ‌سنوور له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى سكاڵاى دژى ئیسرائیل تۆمار كرد به تۆمه‌تى كوشتنى به ئه‌نقه‌ستى رۆژنامه‌نووسان له غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى كانونى دووه‌م، رێكخراوى په‌یامنێرانى بێ‌سنوور كه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى چاودێرى دۆخى میدیا و رۆژنامه‌نووسان و ئازادى راده‌ربڕین ده‌كات، ئاشكراى كرد، له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى سكاڵایه‌كمان تۆمار كردووه له‌سه‌ر ئیسرائیل به تۆمه‌تى كوشتنى به ئه‌نقه‌ستى رۆژنامه‌نووسان له غه‌ززه له 15ى كانونى دووه‌مى 2023 تاوه‌كو 20 ئایارى 2024″.
رێكخراوه‌كه له‌باره‌ى ورده‌كارى سكاڵاكه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، “له‌و ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م هه‌شت په‌یامنێرى فه‌ڵه‌ستینى كوژراون و یه‌كێكیش بریندار بووه، گومانده‌كرێت كوشتن و برینداركردنه‌كه به ئه‌نفه‌ست بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 100 رۆژنامه‌نووسى تر كوژراون له غه‌ززه كه گومانده‌كرێت كوشتنى سه‌رجه‌میان به‌ده‌ستى سوپاى ئیسرائیل بێت”.
سكاڵاكه‌ى رێكخراوى په‌یامنێرانى بێ‌سنوور یه‌كه‌مین سكاڵا نییه، به‌ڵكو سێیه‌م سكاڵایه كه له دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ئیسرائیل تۆمارده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه. سكاڵایى یه‌كه‌م له 31ى تشرینى دووه‌مى 2023 تۆمار كراوه و سكاڵاى دووه‌میش له 22ى كانونى 2023 تۆمار كراوه.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكراى كردووه، “هۆكارى باوه‌ڕپێكراویان هه‌یه كه به‌شێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه بوونه‌ته قوربانى كوشتنى به ئه‌نقه‌ست، به‌شێكى تریشیان بوونه‌ته‌قوربانى هێرشى به ئه‌نقه‌ست كه بۆ سه‌ر هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى كراوه له‌لایه‌ن سوپاى ئیسرائیله‌وه له غه‌ززه”.
سه‌ره‌تاى مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ، دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، “كوشتنى رۆژنامه‌نووسان له غه‌ززه وه‌ك به‌شێك له تاوانى جه‌نگ له‌نێو دادگاى نێوده‌وڵه‌تى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









