نوێترین زانیاری لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندرا

هەژماری بانکی لە هەرێم
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆنوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەوەی بڵاوکردەوە کە بانکی TBIلە%75مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین دەکات،بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاری نوێ ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی هەرێم و عێراق و بەرپرسانی بانکی TBI هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە ئەو فەرمابەرانەی کە لە هەژماری من هەژماریان بۆکراوەتەوە هەرلەوێ دەمێننەوە کە دەکاتە لە%25ی فەرمانبەرانی هەرێم و هاوکات لە%75ی فەرمانبەرانیش لەلایەن بانکی TBIتەوتین دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای سێ مانگی دیکە ئەو لە%25ی فەرمانبەرانی هەرێم کە لە هەژماری من مووچەوەردەگرن، بە ئارەزوومەندانە دەتوانن هەژمارەکانیان بگوازنەوە سەر بانکی TBIی بەوجۆرەش هەژماری من کۆتایی دێت.
زانیارییەکانی SNNلەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كردووە، کە تییدا شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم و شاندی یاوەری ئامادەبوون. سودانی لە كۆبوونەوەكەدا بانكی (تی بی ئای) ڕادەسپێرێت بۆ بە بانكیكردنی مووچەی ٪75ـی فەرمانبەرانی هەرێم و دەبێت لەچەند رۆژی داهاتوودا پڕۆسەكە دەستپێبكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








