پێشبینی دەکرێت لە جەژنی قورباندا 120 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی بکەن

گەشتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی جەژنی قوربان، ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران بەتایبەت گەشتیارانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، جەختیش دەكاتەوە كە پێشبینی دەكەن لە جەژنی قورباندازیاترلە 120 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی بكەن و بەراورد بەجەژنی ڕەمەزانیش ژمارەكە ڕوو لە زیاد بوون دەكات.
ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: “لەگەڵ نزیك بوونەوەمان لەهاتنی جەژنی قوربان و بەمەبەستی پێشوازیكردن لەهاتنی گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەكی، دەستمانكردووە بە ئامادەكاری بۆ پێشوازی لەو گەشتیارانەی دێنە سنووری پارێزگای سلێمانی، هاوكات پێشبینی دەكەین لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا زیاتر120 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەگەشتیارییەكانی سلێمانی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوشێوەی هەموو بۆنە و جەژنەكانی دیكە بۆ ئەم جەژنی قوربانەش پێشبینی دەكەین كە زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی دێنە سنورەكەمان گەشتیارانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست و عێراقن، بۆ ئەم جەژنەش پێشبینی دەكەین زیاتر لە %85 ی گەشتیاران لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە بێنە سنووری پارێزگای سلێمانی.
وتەبێژەكەی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدا بۆ هاتنی گەشتیاران، كە ژمارەی گەشتیار گەیشتە زیاد لە 100 هەزار گەشتیار، بۆیە بۆ ئەم جەژنە پێشبینی دەكەین رێژەی هاتنی گەشتیاران زیاد بكات بۆ 120 هەزار گەشتیار، ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتوگوزار ئەوەی لەتواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین بۆ كارئاسانی و پێشوازی لەو گەشتیارانەی دێنە سنوورەكەمانەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









