“یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە دوای جەژنی قوربان بەڕێوەدچێت”

دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژە بەوەدەكات هەرچەندە گفتوگۆكان بە بنبەستن نەگەیشتوون بەڵام تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی سیاسی و یەكلاكەرەوە لەسەر دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك نەهاتووەتە ئاراوە،هاوكات هەمووئاماژەكان بەو ئاڕاستەیەن، كە لە دوای جەژنی قوربان یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكە بەڕێوەبچێت جەختیش دەكاتەوە كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بە مافی یەكێتی دەزانین.
د.ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا لایەنە سیاسییەكانی كەركوك نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی و یەكلاكرەوە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك، بەڵام گفتوگۆكانیش بە بنبەست نەگەیشتوون، بۆیە هەموو ئاماژەكان بەو ئاڕاستەیەن كە یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە دوای جەژنی قوربانەوە بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دانیشتنەی كە دەكرێت بەجۆرێك دەبێت كە ئەنجوومەنەكە بەبێ هیچ بڕیارێكی سیاسی كارا دەكرێت، واتە دانیشتنەكە كراوە دەبێت، بە تەمەنترین ئەندام سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات كە ( پەروین فاتیح)ە لە فراكسیۆنی یەكێتی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پێشنیارانەی لە بارەی وەرگرتنی پارێزگار و پۆستە باڵاكانی كەركووكەوە كراوە تەنها پێشنیارە هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان نەكراوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی بەهۆی ئەوەی زۆرترین دەنگی هاووڵاتیانی كەركوكمان بەدەستهێناوە و خاوەن زۆرترین كورسی ئەنجومەنەكەین وەك فراكسیۆن، بۆیە پۆستی پارێزگاری كەركوك بەمافێكی یاسایی خۆمان دەزانین، بەڵام بەدوای كۆدەنگییەك دەگەڕێین بۆ ئەوەی بێتە هۆی لە دایكبوونی حكومەتی خۆجێی نوێی كەركووك كە جێگای ڕەزامەندی هەموولایەك بێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









