لەكەركوك زیاتر لە 14 هەزار پارچەزەوی دابەشكراون وپەرلەمانتارێكی یەكێتیش بەدواداچوون دەكات

SNN-عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵدا زیاتر لە 14 هەزار پارچەزەوی بەسەرفەرمانبەرانی پارێزگای كەركوك دابەشكراون، هاوكات بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بوونی گەندەڵی لە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كەركووك، دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە و دوو داواكاریشمان ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە.
د.گەیلان قادر، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی بڕیاری ژمارە 419ـی ساڵی 2019ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ساڵانی 2023 و 2024، زیاتر لە 14 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی پارێزگای كەركوك دابەشكراون، بەڵام ژمارەیەك فەرمانبەر سكاڵایان گەیاندووەتە دەستمان كە جۆرێك لە گەندەڵی و نایەكسانی هەبووە لەدابەشكردنی ئەو زەوییانە بەسەر فەرمانبەراندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بۆ لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایانەی كە بەدەستمان گەیشتوون، بڕیارماندا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنین و بچینە فەرمانگەكان بۆ ئەوەی بزانین زەوییەكان چۆن و بە چی پێوەرێك دابەشكراون، هاوكات داوامان لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكان بكات، و لەهەمان كاتیشدا داوامان كردووە كە سەرجەم رێكارەكانی فەرمانگەكانی شارەوانی لەبارەی دابەشكردنی زەوی رابگرێت تادوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابەشكردنی زەوی، هەندێك لەوانەی زەوییان وەرگرتووە مەرج و خاڵەكانیان تێدا نییە، بە نموونە ساڵانی خزمەت و شوێنی نیشتەجێبوون و هی دیكە، بۆیە هەستمان كردووە دۆسیەكە كێشەی تێدایە و دەبێت لێكۆڵینەوەی تێدا بكەین بۆ ئەوەی پێدانی زەوی بەگوێرەی مەرج و ڕێنماییەكان بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









