دوای 24 ساڵ ڤلادیمیر پوتین گەڕایەوە کۆریای باکوور

SNN-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2024، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پیۆنگ یانگ و لەگەڵ کیم جۆن ئون رێبەری کۆریای باکوور کۆبووەوە.
ئامانج لە سەردانەکەی پوتین بۆ کۆریای باکوور بەو پێیەی لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیادا هاتووە مەبەست لێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی مۆسکۆ و پیۆنگ یانگە و بڕیاریشە ئیمزا لەسەر رێککەوتنی ستراتیژی گشتگیر لەگەڵ رێبەری کۆریای باکوور بکات.
لەبارەی سەردانەکەی پوتین بۆ کۆریای باکور کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاندووە کە نیگەرانن لەسەردانی سەرۆکی رووسیا بۆ کۆریای باکوور و داوای لە رژێمی پیۆنگ یانگ کرد خۆی بەدووربگرێت لە هاوکاریکردنی سەربازی رووسیا.
دوێنێ سێشەممە 18ی حوزەیران، کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا کرملن بڵاوی کردەوە، کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بە سەردانێکی دوو ڕۆژە دەچێتە کۆریای باکوور و دواتریش بە سەردانێکی دوو ڕۆژە دەچێتە ڤییەتنام.
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی پوتین بۆ پیۆنگ یانگ لەسەر بانگهێشتی کیم جۆن ئون ڕێبەری باڵای کۆریای باکوورە و بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









