وردەكاری ژماری لیست و كاندیدە سەربەخۆكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەی كۆتایی هاوپەیمانی و حزبەكان و كاندیدی سەربەخۆ و كاندیدی كورسی كۆتاكانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئاشكراكرد، هاوكات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆك هیچ هاوپەیمانییەك تۆمارنەكراوە و لە هەولێر دوو هاپەیمانی تۆماركراون.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی دواین ئامار كە ئەمڕۆ دووشەممە 23/6/2024 لە كۆمیسیۆن تۆماركراوە، تا ئێستا لە بازنەی پارێزگای سلێمانی دوو حزبی سیاسی ناوخۆیان تۆماركردووە بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمان هاوكات 8 بەربژێری تاك بەشێوەی سەربەخۆ و پێنج بەربژێری تاك بۆ دووكورسی كۆتای توركمان و یەك بەربژێری تاك بۆ كورسی كۆتای مەسیحی و هیچ هاپویەمانییەكیش تۆمار نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پارێزگای هەولێر، دوو هاوپەیمانی سیاسی تۆماركراون لەگەڵ نۆ بەربژێر بۆ كورسی كۆتای توركمان تۆماركراون و حەوت كەسیش خۆیان بۆ كورسی كۆتای مەسیحی تۆماركردووە هاوكات 10 حزبیش خۆیان تۆماركردووە و سێ حزبی سیاسیش ناوی بەربژێرەكانیان ڕادەستی كۆمیسیۆن كردووە.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەیوەندی بە پارێزگای دهۆكەوە هەیە بەوجۆرەیە كە هیچ هاوپەیمانییەك تۆمارنەكراوە و چوار بەربژێریش خۆیان بۆ كورسی كۆتای مەسیحی تۆماركردووە و چوار كەسیش وەك بەربژێری سەربەخۆ خۆیان تۆماركردووە هاوكات تاكە حزبێكیش لە بازنەی دهۆك خۆی تۆماركردووە كە حزبی (بابلیون)ن.
پێشتریش ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندبوو، سبەینێ دووشەممە كۆتا رۆژە بۆ ئەوەی هەر كاندید یان پارتێكی سیاسی كە پێشتر ئارەزووی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن دەرنەبڕیوە، داواكاری پێشكەش بكات، تاوەكو رێكارەكانی تری بۆ تەواو بكەین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









