نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی زەوی بەسەر بەسەر فەرمانبەراندا

دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات هەر مامۆستا و فەرمانبەرێك كە خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان، جەختیش دەكاتەوە كە كارەكانی دابەشكردنی زەوی خێراتركراوە و تا پێش كۆتایی ئەمساڵ پرۆسەكە دەستپێدەكات.
ئاوات عەزیز، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەنگاوەكانی بڕیاری دابەشكردنی زەوی كرد بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنووری شارەوانییەكان دەستپێكردووە، بەجۆرێك هەنگاوی یەكەم پێدانی فۆڕم بووە بە مامۆستایان و فەرمانبەران و پڕكردنەوەی فۆڕمەكە لەو پاشان لەلایەن لیژنەیەكەوە پێداچونەوە بە فۆڕمەكان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ڕێنماییەكان هەر فەرمانبەر و مامۆستایەك ماوەی هەست ساڵ خزمەتی هەبێت ئەوا سودمەند دەبێت لەوەرگرتنی زەوی، هاوكات ئەگەر لە سنوری شارەوانییەكەش زەوی بەش نەكات ئەوا زەوی دیكەی بۆ ئیفراز دەكرێت بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە سودمەند ببن كە بەگوێرەی ڕێنماییەكان زەوییان پێدەدرێت.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە بەدەستیان گەیشتوە، تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوی فەرمانبەران زەوییەكانیان بەسەردا دابەش دەكرێت، هاوكات دابەشكردنی زەوی تەواوی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیی، هەروەها خانەنشینی شارستانی و سەربازییش دەگرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









