ئامانجی سوپای توركیا لە لەشكركێشییەكانی بۆ خاكی هەرێم تێكدانی ژێرخانی ئابوری گوندەكانە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی ڕیكخراوی CPTی ئەمەریكی ئاماژە بەوەدەكات ئامانجی سوپای توركیا لە لەشکرکێشیەکەی لە خاكی هەرێم ئەوەیە كە بەناوی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری دەیەوێت ژێرخانی ئابووری گوندەكان لەناوبەرێت و شوێنەوار و ژینگەی هەرێمی كوردستان تێكبدات، لەم ڕووەشەوە زۆر هەنگاوی ناوە و ئەگەر هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بەجدی سنوورێك بۆ ئەم لەشكركێشیانە دانەنێن چارەنوسێكی مەترسیدار چاوەڕێی ئەو سنورانە دەكات توركیا داگیركردووە.
كامەران عوسمان، بەرپرسی دیسكی مافی مرۆڤ لە رێكخراوی CPTی ئەمەریكی بە SNNی ڕاگەیاند: سوپای توركیا بەردەوامی لەدروستكردنی بنكەو بارەگای نوێ لە خاكی هەرێمی كوردستان لەماوەی كەمتر لەمانگێكدا زیاد لە حەوت بنكەو بارەگای نوێی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك دروستكردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی زیاد لە 300 تانك و زرێپۆش و دەیان چەكی قورس و هەزاران سەربازی هێناوەتە خاكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، سوپای توركیا لەم لەشكركێشیانەی بۆ خاكی هەرێمی كوردستان جگە لەوەی مەبەستی داگیركاریی هەیە، لەهەمان كاتیشدا ئامانجێكی دیكەی ئەوەیە كە سەرچاوەی دارایی گوندەكانی هەرێمی كوردستان كە كشتوكاڵ و ئاژەلدارییە لەناو بەرێت و ژینگەو سروشتی ئەو ناوچانە بەتەواوی تێكبدات كە بۆ ئەمەش بەكردەیی كاری زۆری كردووە و ژینگەو سروشتی ناوچەكەی بەتەواوی شێواندووە و زیانێكی زۆری ئابوری بە گوندنشینانی سنووركە گەیاندووە و چەندین گوندیش بەتەواوی چۆڵكراون.
ئەو بەرپرسەی رێكخراوی CPTی ئەمەریكی ئەوەشی خستەڕوو، سوپای توركیا ئێستا 71 بنكە و بارەگای لە خاكی هەرێم دروستكردووە، لە هەوڵیشدایە بۆ دامەزراندنی سەربازی زیاتر بۆ درێژەپێدانی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانی، لەم هێرشانەی توركیا زەرەرمەندی یەكەم هەرێمی كوردستان و عێراقن و پێویستە هەردو حكومەت بێدەنگیان بەرامبەر ئەم هێرشانە بشكێنن چونكە چارەنوسیكی نادیار چاوەرێی ئەو گوند و ناوچانە دەكات سوپای توركیا دەستی بەسەردا گرتوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









