“دواخستنی هەڵبژاردن خواستی ئێمە نەبوو،چاوەڕێی كۆمیسیۆن دەكەین بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن”

کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات وەك هەمیشە جەختمان لەوە كردووەتەوە كە یەكێتی هەمووكات ئامادەی هەڵبژاردن بووە و دواخستنی هەڵبژاردنیش خواستی یەكیتی نەبوو، ئێستاش كە وادەی نوێ دیاركراوە بۆ هەڵبژاردن یەكێتی بە تەواوی خۆی ئامادەكردووە وچاوەڕیی كۆمیسیۆنین وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری بكات و ئێمەش دەستبەكارەكانمان بكەین.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وەك هەمیشە سەرۆك بافل و بەرپرسانی باڵای دیكەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان جەختیان لەوەكردووەتەوە كە یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە لەهەركات و ساتێكدا بێت، ئێستاش بەهەمان شێوە جەخت لەو پەیامەی خۆمان دەكەینەوە و یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و ئۆرگانە جیاوازەكانی حزبەكەشمان ئامادەكاری پێویستیان كردووە بۆ بەشداری لەو هەڵبژاردنە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمە پێمان باشبوو كە هەڵبژاردن دوانەخرێت و لەو وادەیەی كە پێشتر لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە دیاری كرابوو هەڵبژاردن بكرایە، بەڵام كە دواخرا ئەوە خواستی ئیمە نەبوو، بەڵام بەهەرحاڵ ئێستا كە وابڕیارە لە20/10/2024 هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، ئێمە چاوەڕیی كۆمیسیۆن دەكەین بۆ ئەوەی وادەی بانگەش دیاری بكات و ئێمەش دەستبكەین بە بانگەشەی هەڵبژاردن.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی پێنجەم مەرسومی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارە 20-10-2024ی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە هەر چواربازنەی هەڵبژاردن لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك ئامادەكاریی تەواوی كردووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









