نرخی مریشك زیاتر بەرزدەبێتەوە لەماوەی مانگێكدا هەر كیلۆیەك هەزار دیناری چووەتەسەر

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەراورد بە مانگی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو لە بازارەكانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك لەماوەی مانگكێدا نرخی هەر كیلۆیەك مریشك زیاد لە هەزار دیناری ڕۆشتووەتەسەر، بەوتەی مریشك فرۆشكانیش هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك بۆ زۆری خواست و كەمبوونەوەی مریشك لە كیڵگەكاندا دەگەڕێننەوە.
ئاری بەكر، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی مریشكی زیندوو ڕۆژانە ڕوو لەبەرز بوونەوە دەكات بەجۆرێك ئەمڕۆ كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە سێ هەزار و 600 دینار دەفرۆشین، لە كاتێكدا مانگێك پێش ئێستا كیلۆیەك مریشكمان بە دوو هەزار و 500 تا دوو هەزار و 700 دینار دەفرۆشت، هاوكات ئەگەری هەیە نرخەكەشی زیاتر بەرز ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی پرسیار و بەدواداچوونمان كردووە لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك لەلایەن خاوەن كیڵگەكانەوە ئەوەمان پێوتراوە كە لە ئێستادا لە زۆربەی كیڵگە پەلەوەرییەكان ڕێژەی مریشك زۆر كەمبووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بەرزی نرخی گۆشتی سور خواست لەسەر كڕینی گۆشتی مریشك زیادیكردووە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی خواست زیاتر ببێت و نرخیش بەرز ببێتەوە.
ئەو مریشك فرۆشە جەختی لەوەشكردەوە كە هەتا نرخی مریشك هەرزانتر بێت بۆ هاووڵاتیان و مریشك فرۆشانیش باشترە چونكە ئەگەر مریشك هەرزابیت ڕۆژانە ژمارەیەكی زیاتری هاووڵاتیان مریشك دەكڕن و ئەوانیش قازانجی زیاتر دەكەن بە پێچەوانەوە ئەگەر نرخ بەرز بێت كەمتر دەفرۆشن.
پێشتریش نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە كیڵگە پەلەوەرییەكان لە پارێزگاكانی هەرێم كە ژمارەیان 840 پەلەوەرخانیە لەتوانایاندا هەیە ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشك بەرهەم بهێنن كە دەكاتە نزیكەی 250 هەزار تۆن گۆشت، ئەوەش لە پێداویستی ناوخۆیی زیاترە هەناردەی پارێزگاكانی عێراق دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









