بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناحیەی بنگرد نزیکەی دوو هەزار داری بەروو زیانیان پێگەیشتووە

0
384
ئاگر لە ناحیەی بنگرد کەوتەوە

SNN

بەرێوەبەرایەتی ژینگە و پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگر لە سنوری چەند گوندێکی ناحیەی بنگرد کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتاون و نزیکەی دوو هەزار داری سروشتیی زیانیان پێگەیشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کران لەکەوتنەوەی ئاگرێک لەسنوری گوندەکانی ( سۆفیان و مەرگە و هەڵوەنە و نۆڵچکە )ی سەربەناحیەی بنگرد، دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگرد گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

ئاماژە بەوەکراوە، بە هاوکاری پۆلیسی ئاگر کوژێنەوەی بنگرد و دانیشتوانی سنورەکە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، هاوکات هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و بەدواداچوون بەردەوامە لەو بارەیەوە .

سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکە ئەوەخراوەتە ڕوو، نزیکەی هەزار دۆنم پوش و پاوان و نزیکەی دوو هەزار داری سروشتی لە جۆری بەڕوو زیانیان پێگەیشتووە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this