بایدن هۆکاری دەستبەرداربوونی لە کاندیدکردن بۆ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

جۆو بایدن
SNN-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رایگەیاند: دەستبەرداری خۆ كاندیدكردن بوو بۆ ویلایەتی دووەم، چونكە پێویستە لەسەری ریزەكانی پارتی دیموكرات یەكبخات پێش لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە بڕیارە مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.
جۆ بایدن، لەمیانی وتارێكدا بۆ گەلی ئەمریكا كە لەكۆشكی سپی پێشكەشی كرد رایگەیاند، لە هەفتەكانی ئەم دواییە، بۆم روون بوەوە كە پێویستە لەسەرم ریزەكانی حزبكەم یەكبخەم، كاتی ئەوە هاتووە دەنگی نوێ هەبێت و كەسانی گەنجتر بێنە پێشەوە.
هەروەها ستایشی كەمالا هاریسی جێگری كرد كە ئەگەری بەهێز ئەوەیە شوێنی بگرێتەوە وەك كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و بە ژنێكی بەهێزو خاوەن ئەزمون ناویبرد.
سەرۆكی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا وتیشی: وڵاتەكەی بەهێزترە لە هەر ستەمكارێك، لەو شەش مانگەی كە ماویەتی لە پۆستی سەرۆكایەتی، بەردەوام دەبێت لە بەرگریكردن لە ئازادیە كەسیەكان و مافە مەدەنیەكان، لەمافی دەنگدانەوە بۆ مافی ئازادی هەڵبژاردن.
وتیشی:”ئۆفیسی کۆشکی سپیم خۆشدەوێت، بەڵام زیاتر وڵاتەکەمم خۆشدەوێت”. پێم وایە باشترین ڕێگا بۆ پێشەوە ئەوەیە کە مەشخەڵەکە بگوازینەوە بۆ نەوەی نوێ. ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ یەکخستنی نەتەوەکەمان”.
” بەرگریکردن لە دیموکراسی لە هەموو نازناوێک گرنگترە. هەرچییەک بۆ گەلی ئەمریکا بکەم، هێزم پێدەبەخشێت و دڵخۆشم دەکات. بەڵام تەواوکردنی ئەم ئەرکە پیرۆزە لەسەر شانی من نییە، بەڵکو لەسەر ئێوەی گەلی ئەمریکییە” بایدن وای وت
بایدن لە ساڵی 1972 دەستی بە کاری سیاسی کردووە و لە رۆژی 20ی مانگی یەکی 2025 لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆشکی سپی بەجێدەهێڵێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









