“پارتی دەستیكردووە بە پیلانگێری دژ بە یەكێتی و هەموو سازشێكی بۆ عەرەب و توركمان كردووە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەوەی كە پۆستی پارێزگاری كەركوك نەدرێت بە یەكێتی نشتیمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بازرانی دەستیكردووە بە پلانگێری و هەموو هەولیكی خستووەتەگەر بۆ ئەوەی بەهەر نرخێك بێت پۆستی پارێزگاری كەركوك نەدرێت بە یەكێتی بۆ ئەومەبەستەش هەموو سازشیكی بۆ عەرەب و توركمانەكانی كەرك دەربڕیوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلەسەر داوای مەسعود بارزانی ماوەی دوو ڕۆژە هەردوولایەنی عەرەب و توركمان كە نوێنەریان هەیە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بانگهێشتی پیرمام و هەولێر كراون و بەتایبەت لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبوونەوەی تایبەتیان لەسەر پرسی دانانی پارێزگاری كەركوك و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆبوونەوەكەدا مەسعود بارزانی بە هەردوولایەنی عەرەب و توركمانی ڕاگەیاندووە كە بەهەر نرخێك بێت پارێزگاری كەركوك نەدرێت بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئەومەبەستەش ئامادەی هەموو هاوكارییەكە بۆ ئەوەی لایەنی عەرەبی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆماوەی دوو ساڵ وەربگرن و دووساڵی یەكەمیش بۆ لایەنی عەرەبی بێت و ئەو ماوەشی دەمێنێتەوە لە نێوان پارتی و توركمان نیو بەنیو دابەشی دەكەن، بەڵام لایەنی عەرەبی بەڵێنی یەكلاكەروەیان بە بارزانی نەداوە.
سەباح حەبیب، نوێنەری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو هەوڵەكانی پارتی بۆ ئەوەیە كە یەكێتی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەرنەگرێت بۆ ئەومەبەستەش ئامادەی هەموو ڕێككەوتنێكە لەگەڵ لایەنە عەرەبی و توركمانەكان واژۆی بكات ئەگەر لەبەرژەوەندی گەلی كوردیش نەبێت تەنها لەبەر ئەوەی یەكێتی پۆستی پارێزگار وەرنەگرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









