بەراورد بە مانگێك پێش ئێستا، نرخی كیلۆیەك مریشك نزیكەی هەزار دینار دابەزیوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەرارود بە مانگی ڕابردوو لەم كاتەدا نرخی هەر كیلۆیەك مریشك نزیكەی هەزار دینار دابەزیوە، بەوتەی مریشك فرۆشكانیش هۆكاری هەرزان بوونی مریشك بۆ كەمبوونەوەی خواست و هەروەها زۆربوونی بەرهەمی كێلگە پەلەوەرییەكان دەگەڕێتەوە، لەگەل ئەوەشدا هەندێك كیڵگە نەخۆشی لەناو مریشكەكان بلاوبووەتەوە بۆیە هەزرانفرۆش دەكرێن.
عوسمان حسێن، یەكێك لە مریشكفرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك بەردەوام ڕوو لەدابەزین دەكات، بەجۆرێك ئەمڕۆ كیلۆیەك مریشكی گەورە بە دووهەزار و 800 دینار دەفرۆشین؛ مریشكی بچووكیش بە دوو هەزار و 600 دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی رابردوو كیلۆیەك مریشكی زیندوو 3 هەزار و 800 دینار بوو، هۆكاری نزم بوونەوەی نرخی مریشكیش بۆ كەمبوونەوەی خواست و هەروەها زۆربوونی بەرهەمی كێلگە پەلەوەرییەكان دەگەڕێتەوە، لەگەل ئەوەشدا هەندێك كیڵگە نەخۆشی لەناو مریشكەكان بلاوبووەتەوە بۆیە هەزرانفرۆش دەكرێن و كێڵگەكانی دیكەش ترسی بلاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە بۆ خیرا هەوڵی ساغكردنەوەی دەدەن.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان كە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشك لە هەرێمی كوردستان گەورە دەكرێن، كە دەكاتە نزیكەی 250 هەزار تۆن گۆشت، لە كاتێكدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشك لە نێوخۆدا 146 هەزار تۆنە، ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە هەناردەی پارێزگاكانی عێراق دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









