لاهور جه‌نگى بورهان و پاراستنى پارتى له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنیان كردووه

لاهور جه‌نگى بورهان، و مه‌سرور بارزانى، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
SNN
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، لاهور جه‌نگى بورهان و تیمێكى پاراستنى پارتى له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه و پاراستنى پارتى ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ى سه‌رپشك كردووه كه له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا هێرشبكاته‌سه‌ر پارتى به ئامانجى شاردنه‌وه‌ى راستى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌یان.
SNN به‌دواداچوونى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه كرد و به‌پێى زانیارییه‌كان كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له لاله‌زار ده‌ستیكه‌وتوون، ” لاهور جەنگی لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ تیمێکی ده‌زگاى هه‌واڵگرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه به پاراستن ناسراوه کۆبوونەتەوە. ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه لاهور جه‌نگى بورهان له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لیسته‌كه‌یدا كه به (به‌ره‌ى گه‌ل) ناسراوه، له هه‌ولێر هێرشى تووند بكاته‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، سه‌رپشت بێت له‌و كاره به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى راسته‌قینه‌ى پارتى و لاهور جه‌نگى بورهان ده‌رنه‌كه‌وێت و هاووڵاتیان ده‌نگ به لیسته‌كه‌ى ئه‌و كه‌سایه‌تیه بده‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه‌ى SNN باسى له‌وه‌شكرد، لاهور جه‌نگى بورهان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تى: “ئەگەر لەسەر پارتی قسە نەکات هاووڵاتیان قورسه باوه‌ڕیپێبكه‌ن و بتوانێت خه‌ڵك له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه”، بۆیه پاراستنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان میدیاى لاهور جه‌نگى سه‌رپشككردووه له هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌ولێر و حكومه‌تى هه‌رێم و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژارندا له هه‌ولێر”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









