زانیارى نوێ له ئێرانه‌وه له‌سه‌ر كوشتنى ئیسماعیل هه‌نیه

ئه‌و میوانخانه‌یه‌ى كه ئیسماعیل هه‌نیه‌ى تێدا كوژرا له تاران | فۆتۆ: ئیرنا
SNN
وته‌بێژى لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ده‌ستێكى نێوخۆیی رۆڵى نه‌بووه له ئاشكراكردنى شوێنى ئیسماعیل هه‌نیه تاوه‌كو بكرێته ئامانج.
رۆژى پێنجشه‌ممه 1ى ئاب، رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى له‌باره‌ى ورده‌كارى كوشتنى ئیسماعیل هه‌نیه، به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “هه‌نیه له‌ڕێگه‌ى مووشه‌كه‌وه نه‌كوژراوه، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ى بۆمبى دانراوه‌وه كوژراوه. بۆمبه‌كه چه‌ند مانگێك پێش رووداوه‌كه به نهێنى براوه‌ته ئه‌و شوێنه. له دووره‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه. ئه‌و میوانخانه‌یه‌ى كه هه‌نیه‌ى تێدا كراوه‌ته ئامانج ده‌كه‌وێته باكوورى تاران و له‌ژێر چاودێرى راسته‌وخۆى سوپاى پاسداران‌دا بووه”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى ئاب، ئیبراهیم ڕەزایی، وته‌بێژى لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئێران وتى: “هیچ ده‌ستێكى ناوخۆیی رۆڵى نه‌بووه له پیلانى كوشتنى ئیسماعیل هه‌نیه”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌ى یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ربه سوپاى پاسداران بۆ كاروبارى هه‌واڵگرى، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ئیتڵاعات و یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانى ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئێران ئه‌م بابه‌ته به وردى باسكراوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ى ده‌ستى ناوخۆیی رۆڵى نه‌بووه له كوشتنى هه‌نیه”.
به وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران، “هێشتاش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هیچ به‌رپرسێك یان ده‌ستێكى ناوخۆیی له‌پشت كوشتنى هه‌نیه‌وه نییه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
16كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









