کۆمیسیۆن شوێنگرەوەی كورسییەكەی (ڕێبوار تەها)ی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پەسەندكرد

رێبوار تەها
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ چوار شەممە كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی شوێنگرەوەی ( ڕێبوار تەها) پارێزگاری نوێی كەركوكی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پەسەند كرد، كە ( عەبدوڵڵا میروەیس) لەهەمان لیستی كەركوك هێزو ئیرادەمانە جێگەی دەگرێتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆن ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو نوسراوانەیان پەسەند كرد كە لەلایەن فەرمانگەی یاسایی و زانیاری و تەكنەلۆجیا لەبارەی جێگرەوەی ( ڕێبوار تەها) ئاراستەی كرابوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی نوسراوەكان و هەروەها بەگوێرەی ڕیزەبەندی زۆرترین دەنگی بەدەستهاتوو لە لیستی كەركوك هێزوئیرادەمانە (عەبدوڵڵا میروەیس شێخانی) كاندیدی ژمار 9 لەو لیستە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك شوێنی(رێبوار تەها) دگرێتەوە.
لەكۆبوونەوەی رۆژی 10/8/2024 ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لەبەغدا بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها وەك پارێزگاری كەركوك لەپشكی كورد هەڵبژێردراو هەروەها محەمەد حافز لەپشكی عەرەب بە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵبژێردرا.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









