گۆڕان بڕیاری دەرکردنی ئەو بەرپرسانە دەدات لەحکومەت ناکشێنەوە

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
بزووتنەوەی گۆران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، هەر وەزیرێک پاساو بۆ کشانەوەی لە پۆستەکەی بهێنێت و دەستبەرداری نەبێت ئەوا لە بزووتنەوەکە دەردەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تشرینی یەکەم، بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دوابەدوای، بڕیاری کشانەوەمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی، بەپیرەوەهاتنی هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان؛ دەرخەری ڕاستی و دروستی ئەم هەڵوێستەیە، کە خەڵک دەیەوێت و خەڵکیش خاوەندارێتی دەکات.”
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشهاتووە، بە پێزانینەوە لە هەڵوێستی جێگری سەرۆکی هەرێم و وەزیرەکان و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانین، کە لە کۆی شەش پۆستی سیاسیی، پێنجیان پابەندیان بە بڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانە جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزیری دارایی و ئابوری، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و پارێزگاری سلێمانی.
هاوکات، “بەپێچەوانەوە، هەر وەزیرێک، بە هەر بیانو و پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندی ڕێکخراوەیی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت .”
ئەمەش دوای ئەوە هات، بزووتنەوەی گۆڕان سەر بە باڵی دانای ئەحمەد مەجید بڕیاردرا بە کشانەوەیان لە حکومەت، هەر بۆیە داوایان لەو کادیرانەی کرد کە پۆستی حکومیان هەیە دەستبەرداری پۆستەکەیان ببن، لەنێو ئەواندا دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاندووە کە دەستبەرداری پۆستەکەی نابێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









