وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک دێتە عێراق
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وابڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک بێتە بەغدا و چاوی بە چەندین کەسایەتی دیاری ناوچەکە بکەوێت و لەبارەی چەندین بابەتی گرنگی تایبەت بە هەردوو وڵاتەوە گفتوگۆ بکرێت.
ئاژانسی ئەنبای عێراقی لە زاری ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی و خێرا سەردانی بەغدا دەکات، سەردانەکەش چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا چاوی بە هەریەک لە (لەتیف رەشید سەرۆککۆمار، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە)ـی عێراق دەکەوێت و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق، تاوتوێکردنی ئەو هەوڵانەیە کە دراون بۆ رێگریکردن لە فراوانبونی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پشتیوانی ئاگربەست لە لوبنان و غەززە.
هاوکات، ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی زنجیرەیەک سەردانیدایە بۆ وڵاتانی ناوچەکە وەک (سعودیەک، قەتەر، لوبنان) سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









