گۆڕانكاری لە شێوازی هاوتاكردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان دەکرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەرچی لە گەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت كار بە بڕیاری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانكرا، بەڵام تەنها ئەو خانەنشینانە دەرماڵەی بڕوانامەو خزمەتیان بۆ هەژمار دەكرا كە لەدوای ساڵی 2014 وە خانەنشینكرابوون، بەڵام لەم مانگەوە گۆڕانكاری لە مووچەی ئەو خانەنشینانەش دەكرێت كە لەدوای ساڵی 2002ەوە خانەنشین بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت لە خانەنشینی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئەو بڕیارەی كە بۆمان هاتوو لە مانگەكانی ڕابردوو تەنها ئەو خانەنشینانە سودمەند دەبوون لە وەرگرتنی دەرماڵەی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت كە لەدوای ساڵی 2014ەوە خانەنشین بووبوون، بەڵام لەم مانگەوە دەستكاری مووچەی ئەو خانەنشینانەش دەكەین كە لە دوای ساڵی 2002ەوە خانەنشین بوون و هاوشێوەی ئەو خانەنشینانە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت كە لەدوای 2014ەوە خانەنیشن بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی كە پێش ساڵی 2002 خانەنشین بوون بەهەمان شێوەی ئەم دوو مانگە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت كە مووچەیان بۆ خەرجكراوە، واتە كەمترین مووچە كە 200 هەزار دینار بووە دەبێتە 600 هەزار دینار ئەگەر خانەنشینەكە لە ژیاندا مابێت، ئەگەریش واسی هەبێت كەمترین مووچە دەبێت 420 هەزار دینار بۆیەك وارس و 460 هەزار بۆ دوو وارس و 600 هەزار بۆ سێ وارس.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەو گۆڕانكارییەی كە لە مووچەی ئەو خانەنشینانەی كە لەدوای ساڵی 2002ەوە دەكرێت بەگوێرەی بڕوانامەو سڵانی خزمەت مووچەیان بۆ خەرجەدەكرێت و مووچەكانیان زیاد دەكات، بەڵام بۆ مووچەی مانگی 10 ئەو زیادەیە وەردەگرن، چونكە لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەكراوە و دەستكاری ناكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








