بەپێی رێكارە یاسایەکان عێراق ناتوانێت پارە بخاتە بانكە ئەهلییەكانەوە، بۆیە هەژماری منی قبوڵ نەكردووە

نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژەی (هەژماری من)یان قەبوڵ نەكردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق ئامادە نییە پارەی خۆی بخاتە سەر حسابی بانكی ئەهلی و دەبێت بانكەكە حكومی بێت.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN ی راگەیاند: هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی هەژماری منی دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق ئەم هەژمارەی قبوڵنەكردووە، چونكە بەپێی رێكارە یاسایی و ژمێریارییەكان پارەی خۆی ناخانە بانكی ئەهلییەوە، بەڵكو دەیخاتە بانكی حكومیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە تایبەت بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕوونی ئەوەهاتووە كە دەبێت تەوتین لە بانكە حكومییەكانی عێراق بكرێت و هیچ ئاماژەیەك بە پرۆژەی (هەژماری من) نەهاتووە یان هەر بانكێكی دیكەی ئەهلی.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتێكدایە كە ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی و هاوكات وتەبێژ لیستی 129 ی یەكێتی بەفەرمی پرۆژەی (هەژماری من)یان ڕەتكردەوە و داواینكرد كە دەبێت لەڕێكەی بانكە حكومییەكانەوە بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









