بەهۆی كارئاسانی و چاوساغی پارتیەوە توركیا زیاتر لە 80 بنكەی سەربازی لەهەرێم دامەزراندووە

بنکەیەکی سەربازی تورکیا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە ژمارەی ئەو بنكەو بارەگایانەی توركیا لەهەرێمی كوردستان زیاد دەكات كە لە خاكی هەرێمی كوردستان دروستیان دەكات، ئەوەش بەهۆی بیدەنگی حكومەتی هەرێم و هاوكات ئاسانكاری و ڕێنوێنی لایەنێكی سیاسی لەئێستادا زیاد لە پێنج هەزار سەرباز و 80 بنكەی سەربازی توركیا لەخاكی هەرێم كراونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی كە لە لبژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئێستادا ژمارەی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی عێراقدا پێنج هەزار سەربازی تێپەڕاندووە، هەروەها زیاتر لە 80 بنكەی سەربازییان دامەزراندوە كە زیاتر لە14 بنكەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەی جەنگیی هەیە، ئەوە جگە لەوە چەند ناوەندێكی هەواڵگری توركیا لەهەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، توركیا چەندین سەربازگەی جێگیری هەیە كە كەرەستەی سەربازیی و قورس و چەكی تێدایە كە دەتوانێت هەر شوێنێك لەناو خۆی عێراق مەبەستی بێت بكاتە ئامانج، ئەو سەربازگانەش دەكەونە دوریی 28 كیلۆمەتر لەناوەندی نەینەواو بەدوری 185 كیلۆمەتر بۆ ناو قوڵایی خاكی عێراق.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە بەهۆی ئەو داگیركراییەی توركیاوە بە هێنانی سوپا و كردنەوەی بنكەو بارەگای سەربازی، تا ئێستا زیاتر لە450 گوندی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیاوە چۆڵكراون، ئەوەش لەكاتێكدا كە حكومەتی هەرێم بێدەنگی لەو پرسە هەڵبژاردووە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە سنووری دهۆك و بامەڕنێ ئاسانكار و چاوساغی بۆ هاتنی سوپای توركیا دەكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









