بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێکاری تایبەت بۆ هەڵبژاردن دەگرێتەبەر

SNN
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەڕۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر وە لەڕۆژی دەنگدانی گشتی( 25 ) تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.
هاوکات سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن لە ناو شاری سلێمانی ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانسی لێ دەبێت تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی ئامادە دەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستیە( 24) کاتژمێرییە ئێشکگرەکان.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی و هەر ڕووداوێک پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









