د. سەباح هەورامی: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەر خاتری پارە چارەسەرکردنی نەخۆش بەجێبهێڵێت

د.سەباح هەورامی
SNN-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمرۆ لەپرێس کۆنفرانسێکدا رونکردنەوەماندا کە هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، هۆشداریش ده‌دەین له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر “یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م”.
وتیشی: هه‌ر پزیشكێك ده‌وامه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستده‌كات ئێمه‌ش رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه ده‌گرینه‌به‌ر، ناكرێت پزیشكێك شه‌وان له جێگه‌دا خه‌ریكی چات و فه‌یسبوك بكات و بڕیاری ئه‌وه بدات نه‌خۆشخانه‌كان به‌جێبهێڵێت و خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار كه ناتوانێت بچێته نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ناتوانێت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، بۆیه هه‌ر پزیشكێك له كاتی نه‌بونی مووچه یان به هه‌ر بیانویه‌ك ده‌وامی نه‌خۆشخانه به‌جێبهێڵێت و بچن له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به پاره كاربكه‌ن ئیجرائاتی زۆر توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر”.
دەشڵێت:”هه‌ر كه‌سێك ئه‌خلاقی پزیشكی هه‌بێت نابێت له‌به‌رخاتری پاره ده‌وام و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش به‌جێبهێڵێت، ئه‌كرێت بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ئاسایی بێت كه ته‌نها كاری خه‌ڵك دواده‌كه‌وێت به‌ڵام له ته‌ندروستی خه‌ڵك ده‌مرێت، “یه‌ك نه‌خۆش بمرێت له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌هۆی جێهێشتنی پزیشكه‌وه خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم كه سكاڵام تۆمار ده‌كه‌م”.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات کە کاری پزیشكی جیاوازه و حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات تا كه‌سێك ده‌كاته پزیشك بۆیه جێهێشتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌كاتێكدا نه‌خۆش پێویستی پێیه‌تی قه‌ره‌بو ناكرێته‌وه و ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه داوا له پزیشكان ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لێنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕوبه‌ڕوی سزای توند ده‌بنه‌وه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









