“ئامادەین شوێنێك بۆ بانکی رەشید ئامادەبکەین تا گرفت دروست نەبێت و کارەکانیان خێراتربێت”

د. بڕیار رەشید
SNN-عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، رەزامەندی بۆ كردنەوەی لقی بانكی رەشید لە سلێمانی وەرگیراوە و بە زووترین كات جێگایەكیان بۆ دابیندەكرێت و كاروبارەكانی دەستپێدەكات.
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵەبەردەوامەكانمان بۆ كردنەوەی لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێمی كوردستان، دواجار توانیمان رەزامەندی بانكی ناوەندی عیراق و وەزارەتی دارایی عیراق وەربگرین بۆ كردنەوەی لقی بانكی رەشید لە پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندییەكە قۆناغی دواتر شوینێك بە كرێ وەردەگیرێت بۆئەوەی بۆ بانكەكە بەكاربهێندرێت، بۆ ئەومەبەستەش وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەین شوێنێك بۆ بانكەكە دابین بكەین تا گرفتیان بۆ دروست نەبێت و كاروبارەكانیان خێراترببێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەكردنەوەی لقی بانكی ڕەشید لە سلێمانی هەنگاوەكانی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی خێراتر دەبن قۆناغێكی زۆر باشمان بڕیوە و ئومێد دەكەین ئەو هەنگاوانەی كە ماون بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









