سبەینێ لە سلێمانی بڕی 20 ملیار دینار بەسەرجوتیاراندا دابەشدەكرێت

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئاشكرایكرد كە سبەینێ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بڕی 20 ملیار دینار لە شایستەی پارەی گەنمی جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هاوكات تا ئێستاش بڕی 288 ملیار دیناری دیكەی شایستەی پارەی گكەنمی جوتیارانی هەرێم لای بەغدا ماوە ڕەوانە بكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە سبەینێ سێ شەممە بڕی 20 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانی سنوری سلێمانی دابەشبكرێت، بە جۆرێك دابەشكردنەكە لە پسوولە هەزار و 417 تاوەكوو هەزار و 473 دەستپێدەكات، بۆ ئەومەبەستەش ئەو جوتیارانە دەبێت سەردانی هۆبەی ژمێریاریی سایلۆی سلیپَمانی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیەی دابشدەكرێت بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سنوری سلێمانییە، هاوكات لە ماوەی رابردوودا بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی، كە بڕەكەی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینار بوو، دابەش كرا و بۆ بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیارانیش، نزیكەی 45 ملیار دینار نێردراوە كە 20 ملیاری بۆ جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە بووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هیشتا تەواوی پارەی شایستەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان نەنێردراوە، بەجۆرێك دوای ناردنی بەشی حەوتی پارەی گەنم هێشتا بڕی 288 ملیار دیناری دیكە ماوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم بكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









