“لەهەوڵی پابەندكردنی سەرۆكوەزیرانی عێراقین بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دەستیان بە كۆكردنەوەی ئیمزاكردووە لە پەرلەمانی عێراق بۆئەوەی بەبانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم تەواو بكرێت و سەرۆك وەزیرانی عیراق پابەند بكرێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لە بانكە فیدراڵییەكان.
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕایگەیاند: لەدرێژەی هەوڵەكانمان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستمانكردووە بە كۆكردنەوەی واژۆ تا ئێستاش زیاد لە 102 پەرلەمانتار و سەرۆكی چوار فراكسیۆن ئیمزایان لەسەر یاداشتێك كردووە و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی كە تایبەتە بە تەوتینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵمەتەكە ڕەنگدانەوەی خواستی موچەخۆرانی هەرێمە و جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە كە بڕیارەكانی تانەی لێنادرێت و دەبێت وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگە لە پەرلەمانتارانی پارتی هەریەكەلە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و كۆمەڵی دادگەری و ئەندامەكانیان و بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق واژۆیان لەسەر ئەو نوسراوە كردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









