وتەبێژی كۆمیسیۆن: لایەنەكان سێ ڕۆژیان لەبەردەمدایە بۆتانەدان لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماژە بەوەدەكات سبەی چوار شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنین و بەگوێرەی یاساش لایەنە سیاسییەكان و بەربژێرەكان ماوەی سێ ڕۆژیان لەبەردەم دەبێت بۆ تانەدان لە ئەنجامەكان.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی چوار شەممە لە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەین، بەپێی یاسا، دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، حیزبەكان و بەربژێرەكان سێ رۆژیان بۆ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رۆژی پێنجشەممە، 31/10 دەست بە وەرگرتنی تانەكان دەكرێت و تا ڕۆژی 3/11/ وەرگرتنی تانەكان بەردەوامی دەبێت هاوكات رۆژی هەیینیش نووسینگەكانی كۆمیسیۆن بۆ وەرگرتنی تانەكان كراوە دەبن.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەس و لایەنانەی ناڕازین دەتوانن سكاڵا تۆماربكەن و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانیش لە 10 رۆژدا تانەكان یەكلایی دەكاتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









