دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سێ بڕگە گرژی دروستبوو دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار هەڵگیرا

پەرلەمانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیار بوو كە لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ لەسەر سێ بڕگە بدرێت بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی نادیار هەڵگرت.
چرۆحەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە دانیشتنەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەلایەن بەشێك لە پەرلەمانتارانی سوننە دانیشتنەكەی پەرلەمان هەڵگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو لەدانیشتنەكەدا دەنگبدرێت لەسەر سێ بڕگە كە پەیوەندی بە گێرانەوەی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان لەكەركوك و هەروەها بابەتی لێبوردنی گشتی و هەمواری یاسای باری كەسێتی، بەڵام لەو بڕگەی كە پەیوەندی بە گێرانەوەی موڵكی ماڵی هاووڵاتیان هەبوو، گرژی و ئاڵۆزی دروستكراو نەتواندرا دانیشتنەكە تەواو بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، دیار نییە كەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر ئەو بابەتانە ئەنجام دەدرێتەوە هەرچەندە تا ڕادەیەك ڕێككەوتنی سیاسی لەسەر دەنگدان بەو بڕگانە كرابوو بەڵام دواجار دانیشتنەكە تەواو نەكراو گرژی دروستبوو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









