وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هاتەدەنگ

تەوتین، رەشید، رافیدەین
SNN
وەزارەتى دارایى و یابوری هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، پرسی دابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی پرەنسیپە گشتیەکانی سیستەمی فیدراڵی لە دەسەڵات و تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێم رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان تەنها لایەنی بەرپرس و تایبەتمەندە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو مامەڵەیەکی دارایی و ژمێریاری لەگەڵ حکومەتی ناوەند و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.
ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ رێکكەوتوون تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، هەموو هەوڵێکی وەزارەتیشمان بە ئاڕاستەی دوور خستنەوەی بابەتی مووچەیە لە هەموو کێشە و ململانێیەکی سیاسی.
سەبارەت پرسی بەبانکیکردنی مووچە لە رێگەی هەژماری منەوە روونیکردووەتەوە، ئەوەی پەیوەستە بە پڕۆژەی “هەژماری من” بەپێی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١١٣) لە رۆژی ( ٢٠٢٣/٨/٢ ) لەبڕگەی سێیەم، سەرجەم ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکان، بە کۆی دەنگی ئامادەبووان بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من درا و جەخت لەوەکرایەوە کە سەرجەم وەزارەتەکان پشتگیری پڕۆسەی بە دیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزارییەکان و سەرخستنی پرۆژەی هەژماری من بکەن، کە ئەوەش دەبێتە بنەمایەک بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی دارایی و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان، کەدەبێتە هۆی زیاتر گەشەپێدانی ئابووری.
ئەوەشخراوەتە روو، بەگوێرەى بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بەنووسراوی ژمارە (١١١/ت.ق / ٢٠٢٤/١٤٠٥ ) لەبەرواری ( ٢٠٢٤/٧/٣ ) هەموو ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقن و سەرجەمیان لەپڕۆسەی (توطين) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن و هیچ کێشەیەکی یاسایی و تەکنیکی لەبەردەم ئەو بانکانەدا نییە تا پرۆسەی (توطین) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام بدەن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









