لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستبەدابەشكردنی زەوی دەكرێت

دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای دابەشكردنی زەوی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە لایەن وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێمەوە ناوی سەدان فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحییەكانی دەوروبەری گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی زەوییان پێبدرێت، بڕیاریشە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە شێوەی تیروپشك زەوی دابەشبكرێت بەسەر ئەو فەرمانبەراندا كە ڕووبەری هەر زەویەك 200 مەتر دووجا دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئامادەكاری پێویست كراوە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو لەناو سلێمانی و لە قەزا و ناحییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستبكرێت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە ناویان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە وەزارەتی شارەوانییەوە ناوی 157 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی گەڕاوەتەوە شارەوانیی سلێمانی بۆ ئەوەی زەوییان بەسەردا دابەشبكریت، هاوكات ئەوانیش لای خۆیانەوە داوای ناسنامە و پێداویستییەكانی دیكەیان كردووە بۆ ئەوەی رێكارەكانی دابەشكردنی ئەو زەییانە دەستپێبكەن و پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوام دەبێت و دابەشكردنی زەوی لە سنووری قەزا و ناحییەكانیش دەستپێدەكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو هەزار و 474 پارچە زەوی رەزامەندی دابەشكردنیان دراوە هاوكات لە چەند ڕۆژی ڕابردووش پێنج هەزار پارچە زەوی لە هەولێر دابەشكرا و رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێك تەرخان دەكرێت 200 مەتر دووجا دەبێت و دابەشكردنی زەویش بەشێوەی تیروپشك دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









