نرخی نەوتی سپی ماڵان زیاتر بەرزبوویەوە و گەیشتە 175,000 دینار

دابەشکردنی نەوتی سپی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی نەوتفرۆشانی سلێمانی و هەولێر ڕۆژانە نرخی نەوتی سپی ماڵان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبنێت بەجۆرێك تەنها لەم هەفتەیەدا هەر بەرمیلێك نەوتی سپی 20 هەزار دیناری ڕۆشتووەتە سەر و ئەێستا بەرمیلێك نەوت بە 175 هەزار دینار دەگاتە بەردەم ماڵی هاووڵاتیان و ئەگەر بەوجۆرەی ئێستاش خواستی لەسەر بێت نرخەكەی زیارت بە رز دەبێتەوە.
سەرباز كەریم، وتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر بە SNNی رایگەیاند: هەفتە رابردوو بەرمیلێك نەوت بە كۆ 138 هەزار دینار بوو، دواتر بۆ 158 هەزار دینار بەرز بوویەوە و ئەمڕۆش بەرمیلێك نەوت بە نزیكەی 175 هەزار دینار دەگاتە هاووڵاتییان، بەروارد بە مانگێك پێش ئێستا نزیكەی 20 بۆ 25 هەزار نرخەكەی بەرزبووەتەوە بەتایبەت لەم هەفتەی ڕابردوو نرخەكەی زیاد لە 20 هەزار دیناری ڕۆشتووەتەسەر.
محەمەد ڕەسوڵ، یەكێك لە نەوتفرۆشانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی ماڵان دەگەڕێنێتەوە بۆ دابەزینی پلەی گەرما و هاوكات زۆربوونی خواست لەسەر كڕینی نەوت، بۆیە لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتووەتە نزیكی 175 هەزار دینار و ئەگەر ئەو خواستە هەروا زۆربێت ئەوای نرخەكەی زیاتریش بەرز دەبێتەوە.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەم ساڵ نزیكەی 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 373 هەزار خێزان دابەش كراوە، كە دەكاتە نزیكە 35% كۆی نەوتی دابەشكراوە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 74 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشكراوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









