ڕێباز حەملان: بە زووترین کات مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
SNN
لە یەکەم لێدوانیدا وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێباز حەملان، وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە کار بوو و، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەبارەی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کۆ بووەتەوە.
بە وتەی ڕێباز حەملان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و فەرمانی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە بە زووترین کات ئەو مووچەیە ڕەوانە بکات.
بریکاری وەزارەتی دارایی باسی لەوەش کرد، “ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران دەکرێت و بە زووترین کات ئەو مووچەیە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









