ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: كەركوك و یەكێتی بەبێ یەكتری نایانكرێت

کەرکوک
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ كەركوك و چوونە ناو جەماوەر لەناو كەركوك دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە یەكێتی و كەركوك بەبێ یەكتری نایانكرێت، هاوكات سەرۆكی یەكێتیش سەربەزانە سەردانی كەركوكی كردەوە.
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: سەردانەكەی ئەم دواییەی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بۆ كەركوك و چوونە ناو جەماوەر و تێكەڵ بوونی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوولاتیان، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكەكەی ناتوانن دوور بن لەیەكتری و بەبێ یەكتری نایانكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە قۆناغەجیاوازەكاندا و لە بارودۆخە جیاوازەكانیدا، هەمیشە سەرۆكی یەكێتی و سەركردایەتی یەكێتی گرنگی زۆریان بە كەركوك داوە، چونكە كەركوكییەكانیش ئەوەیان سەلماندووە كە تەنها یەكێتی نشتیمانی كوردستانە لە خەمی ئەواندایە و لە ڕۆژە سەختەكاندا بەتەنها بەجێی نەهێشتوون.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا لە قۆناغ و وێستگە جیاوازەكاندا كەركوكی جێنەهێشتووە، وەك هێزێكی كوردستانی و عێراقی لە خەبات و تیكۆشان و خزمەتیشدا هێزی یەكەمی شارەكەیە، لەو رووەوە سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ كەركوك بۆ خەڵكی ئەم شارە جێی گرنگی خۆی هەیە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









