
SNN
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام نادات، تاکو ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یەکەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام نادات، دوو سەرچاوەی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئەم زانیارییەیان پشتڕاست کردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، مووچەخزۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی دوو مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە، حکومەتی هەرێم و ناوەند هێشتا لەسەرداهاتی نانەوتی رێکنەکەوتوون، بەرپرسانیش بەهۆکاری سەرەکی دادەنێن بۆ دواکەوتنی مووچە.
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا، ئەنجوومەنی وەزیران 21 کۆبوونەوەی ئەنجامداوە. لە کاتێکدا پێویست بوو لەو ماوەیەدا 38 کۆبوونەوەی ئاسایی بکردایە.
وردەکاریی کۆبوونەوەکانی ساڵی 2025
یەکەم: کۆی کۆبوونەوەکان: 21 کۆبوونەوە.
دووەم: کۆبوونەوەی ئاسایی: 20 کۆبوونەوە.
سێیەم: کۆبوونەوەی نائاسایی: 1 کۆبوونەوە (لە مانگی کانوونی دووەم بە بەشداریی نوێنەرانی کورد لە بەغداد).
چوارەم: مانگی ئاب: هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نەدراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









