بافڵ جەلال تاڵەبانی: کوردستان حکومەتێکی هەیە کە لە ڕاستیدا حکومەت نییە

SNN
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەسفێکی جیاواز بۆ قەوارەی سیاسی و حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەکات و بە چیرۆکێکی “دژبەیەک” ناوی دەبات.
وڵات یان نا وڵات؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی دیمانەکەی لەگەڵ پێرس مۆرگان ڕایگەیاند، کوردستان هەڵگری چیرۆکێکی دژبەیەکە، چونکە “ئێمە بە جۆرێک لە جۆرەکان وڵاتین و وڵاتیش نین.”
ڕەخنە لە سیستەمی حکومڕانی
سەرۆکی یەکێتی بە ڕاشکاوی ڕەخنەی لە پێکهاتەی دەسەڵات گرت و گوتی: “ئێمە حکومەتێکمان هەیە، کە لە ڕاستیدا حکومەت نییە.” ئەم قسانەی لە چوارچێوەی باسکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و ئەو ئاڵۆزییە سیاسییانەدا هات کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.
پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا
سەبارەت بە شەرعیەتی ناوچەکە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان پەیوەندی و هاوڕێی پێویستیان لە ناو ئیدارەی ئەمریکادا هەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕاستییەکان، بەتایبەتی لەو پرسانەی پەیوەندییان بە سنووری سلێمانی و کارەکانی ئەوانەوە هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









