
SNN-
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی 45 خولەکیدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، دانوستاندنەکانی ئیسلام ئاباد و پرسی ئاگربەستیان تاوتوێ کرد.
هۆشداریی توند بۆ واشنتن
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئێران، پزیشکیان ڕەخنەی توندی لە ڕۆڵی ئەمریکا گرت و ڕایگەیاند: “بەردەوامیی بەڵێنشکاندن و ڕەفتارە زۆردارانەکانی واشنتن لە کاتی دانوستاندنەکان و بەردەوامیی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران، پێشێلکردنی ئاشکرای لێکتێگەیشتنی ئاگربەست و بەزاندنی جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.”
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوەشکردەوە کە ئەمریکا بەدوای دووبارەکردنەوەی سیناریۆ کۆنەکان و “خیانەتکردنە لە دیپلۆماسی”، هۆشداریشی دا کە تاران ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی خۆی لە بەرامبەر هەر سەرکێشییەکی ئەمریکا و ئیسرائیل.
ستایشی ڕۆڵی پاکستان
پزیشکیان ستایشی هەوڵەکانی ئیسلام ئابادی کرد بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سوپاسی سەرۆکوەزیران و سوپاسالاری ئەو وڵاتەی کرد. ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، بەڵام بەبێ دەستێوەردانی ئەکتەرە دەرەکییەکان.
هەڵوێستی ئیسلام ئاباد
لای خۆیەوە شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، پزیشکیانی لە ئەنجامی ڕاوێژەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنە ناوچەییەکان ئاگادارکردەوە و جەختی کردەوە کە پاکستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵە راستگۆیانەکانی بۆ پێشخستنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









