ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن

0
11

SNN-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی، هوشداریدا لە گەیشتنی دیموکراتەکان بۆ دەسەڵات لە حاڵەتی پێشڕەوییان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسدا، و رایگەیاند کە ئەوە دەبێتە هۆی گەیاندنی زیان بە وڵات و وێرانکردنی هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەدی هاتوون.

سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیشیکردەوە، حزبی دیموکرات هەموو ئەوەی بونیاد نراوە هەڵی دەتەکێنێت ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بباتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات، هەموو ئەوەی بونیادمان ناوە وێرانی دەکەن و وڵاتەکەمان لەناو دەبەن.

هاوکات ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کرد بەشداریی لە دەنگداندا بکەن لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێسدا، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this