ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه

SNN-
ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه دوو جار به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردوه‌و داوای لێكردوه هێرش بكاته سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ماڵپەڕی ئاكسیۆسیان راگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە محەمەد بن سەلمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیە دوو جار پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه کردوە و داوای لێکردووە هێرش بکاتە سەر حوسییەکان، ئەمەش لە کاتێکدا حوسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، نزیك ده‌بنه‌وه له كۆنترۆڵكردنی گه‌روی بابولمه‌نده‌ب.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان وتویانه، ترەمپ داواکارییەکەی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ی ڕەتکردەوە و جەختیشیان کردۆتەوە کە ئیدارەی ئەمریکا لە ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ دەستوەردانی ڕاستەوخۆ دژی حوسییەکان.
هه‌روه‌ها دو سەرچاوەی ئاگادار به ئاكسیۆسیان وتوه، ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە بۆ کۆبونەوەی بەپەلەی هەماهەنگی سه‌ردانی سعودیه‌ی كردوه.
وه‌ك ئاكسیۆس ئاماژه‌ی پێداوه، داواکارییەکەی سعودیە بۆ کردەی سەربازی ڕاستەوخۆی ئەمریکا، گۆڕانکارییەکی گەورەیە بەراورد بە مانگی تەموز، کە ئەوکات ڕیاز بە واشنتۆنی ڕاگەیاندبو، خۆی به‌ته‌نیا دەتوانێت روبەڕوی حوسییەکان ببێتەوە.
بەڵام لەگەڵ دژواربونی شەڕەکە، سعودیە دەستی کرد بە داواکردنی ئاستی زیاتری پشتیوانی لە ئەمریکا.
سەرچاوەکانی ئاگادار لە گفتوگۆکان ڕایانگەیاندوە، بەرپرسە سەربازی و مەدەنییەکانی ئەمریکا لە هەفتەکانی ڕابردودا بە هاوتا سعودییەکانیان ڕاگەیاندوە کە ڕێنماییەکانی ترەمپ ئەوەیە هێزەکانی ئەمریکا سەرنجیان لەسەر ئێران و گەروی هورمز بێت و بەدور بن لە کردنەوەی بەرەی نوێی شه‌ڕ.
بەرپرسه ئه‌مریكییه‌كان ئەوەشییان وتووە، دوێنێ پێنجشەممە لەگەڵ پێشڕەوی هێزەکانی حوسییه‌كان بەرەو شاری کەناراوی مه‌خا و پاشەکشەی هێزە یەمەنییەکانی سه‌ر به سعودیە، بن سەلمان پەیوەندی بە ترەمپەوە کردوە بۆ ئەوەی زانیاری بداتێ لەسەر خراپی دۆخەکە.
به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه، دوای چەند کاتژمێرێک، بن سەلمان دوبارە پەیوەندی کردووەتەوە و داوای لە ترەمپ کردوە فەرمانی هێرشکردنە سەر حوسییەکان بدات، ترەمپ داواکارییەکەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی راگەیاندووە، ئیدارەی ئەمریکا زانیاری هەواڵگری لەسەر حوسییەکان و زانیاری دیاریکردنی ئامانجەکان دەداتە سعودیە.
ئەو بەرپرسە وتوشیه‌تی، نزیکەی 200 کارمەندی سەربازی ئەمریکی لە ئێستاداو لە سعودییەن کە پشتیوانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ڕوی هێرشی سه‌ربازیی راسته‌وخۆ‌وه نا.
بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئه‌وله‌ویه‌تی واشنتۆن هێشتنەوەی دەریای سورە بە کراوەیی، له‌گه‌ڵ جێهێشتنی بەڕێوەبردنی شەڕە فراوانەکە بۆ هاوبەشە هەرێمییەکانی.
بەرپرسەکە باسی لەوەشکردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکان سەرنجی لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیەتی — وەک دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە دەریای سور — لە هەمان کاتدا دەسەڵات بە هاوبەشە هەرێمییەکانمان دەدات بۆ ئەوەی ڕێبەرایەتی بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه بکه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووەتەڕوو، ئێمە لە گفتوگۆی بەردەوامداین لەگەڵ سعودیە و حکومەتی کۆماری یەمەن سەبارەت بە سەقامگیری هەرێمەکە.
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
6 چرکە لهمهوپێشترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
28 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
6 چرکە لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
8 خولهك لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
28 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
6 چرکە لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
8 خولهك لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
28 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









