لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟

0
0

SNN-

درەنگانی شەوی ڕابردوو، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکی فراوان لە شاری کۆبانێ لە دژی شەهیدکردنی (سیپان حوزنی) دەستیپێکرد و شەقامەکانی شارەکەی هەژاند.

لە گەرمەی ئەو گرژی و خۆپیشاندانانەدا، هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سەر بە حکومەتی دیمەشق، سەرەڕای ڕێگری و توندبوونی هەڵوێستی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لە کۆبانێ، توانیان بچنە ناو شارەکەوە بە ناوی کۆنتڕۆڵکردن و هێورکردنەوەی دۆخەکە. لە میانەی ئەو جووڵە ئەمنییەدا، چەندین خۆپیشاندەر دەستگیر کران و ڕووبەڕووی بەندکردن بوونەوە لە گرتووخانەی سەرەکیی شارەکە.

دۆخەکە لەناو گرتووخانەی کۆبانێدا گەیشتە لووتکەی کارەسات، کاتێک لە کۆی دەستگیرکراوەکان، 26 خۆپیشاندەر لە دژی گوشارەکان و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، ئاگریان بەردایە بەتانییەکانی ژوورەکەیان.

بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەکەوە، 9 لە خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان گیانیان لەدەستدا و 17ی دیکەش برینداربوون، کە لە ئێستادا باری تەندروستیی 4 لە بریندارەکان ناجێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this