
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی11ی 2025، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی باسم محەمەد خزەیر عەبادی، وەزیری نەوتی عێراقی کرد .
لە دیدارەکەدا، دەستخۆشی و سوپاسی تایبەت ئاراستەی وەزیری نەوت کرد لەبەرامبەر ڕەزامەندیدانی بۆ ناردنی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان .
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە فراکسیۆنی یەکێتی پێشنیاز و ڕاسپاردەی پێویستی بەرزکردەوە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لای خۆیەوە هاوکار بوو لە بەرزکردنەوەی ڕاسپاردەکان و بەدواداچوون و جەختکردنەوەی بەردەوام لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
لەم چوارچێوەیەدا، وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی کردەوە کە وەک هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەم بڕە نەوتەیان ناردووە و لە هەوڵدا دەبن بۆ دابینکردن و ناردنی وەجبەی دیکەی نەوتی سپی و هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت, هەروەها نرخی بەرمێک نەوتی عێراق بە نرخی پالپشتیکراو بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت واتا بۆ هەر بەرمیلێک 30 هەزار دینار دەبێت.
پەیوەست بە بارودۆخی پارێزگای کەرکووک و دوای ڕوودانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ شەو، بەڕێز وەزیری نەوت بەڵێنی دا کە کێشەی سووتەمەنی لە کەرکووک چارەسەر بکات، و ئاماژەی بەوە دا کە هەرچەندە پارێزگای کەرکووک وەک شارەکانی دیکەی عێراق پشکی خۆی وەردەگرێت، بەڵام بەڵێنی دا بە تایبەتی کێشەی دابینکردنی گاز بۆ پارێزگاکە چارەسەر بکات ، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان دەکەین بۆ بەدەمەوەهاتنی کێشەکانی هاووڵاتیان .
جەلال شێخ ناجی بەشداری لە 22ەمین خولی کۆنگرەی دیالۆکی مەنامە لە بەحرێن دەکات
تشرینی یهكهم 31, 2026ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی: ئەگەری هەورەبروسکە و تاوە باران هەیە
تشرینی یهكهم 31, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کۆبووەوە
3 چرکە لهمهوپێش -
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 کۆتایی هات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
حەزدەکەین پێش فاو مووچەی فەرمانبەرانی زاخۆ دابەشبکەین
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کۆبووەوە
3 چرکە لهمهوپێش -
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 کۆتایی هات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
حەزدەکەین پێش فاو مووچەی فەرمانبەرانی زاخۆ دابەشبکەین
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









