له قەزایەک ژمارەی تووشبووانى كۆرۆنا لەناکاو زیادى كردووه

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له قه‌زاى خورماتووى سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ژماره‌ى تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناكاو به‌رزبووه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌ك هه‌ر ئه‌مڕۆ 26 كه‌س ئاشكرابووه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن و لایه‌نى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت هۆكاره‌كه‌ى گوێنه‌دانى خه‌ڵك بووه بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
د. محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى خورماتوو بە SNNی راگه‌یاند؛ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 23ى حوزه‌یران 26 هاووڵاتى له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانى خورماتوو ئه‌نجامى پشكنینان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنان و بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجامى 200 پشكنینى دیكه ڕابگه‌یه‌ندرێت.
وتیشى، ئه‌و كه‌سانه تاوه‌كو ئێستا له ماڵه‌كانى خۆیاندان و بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه هه‌موویان كه‌ره‌نیتن بكرێن له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا له ناوچه‌كه‌و رێشوێنى پێویستیان بۆ بگیرێته‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به زیادبوونى ڕێژه‌كه به‌و شێوه‌یه د. محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه و هه‌روه‌ها له رێگه‌ى گه‌ڕه‌ك و سه‌ردانى مه‌یدانى تیمه پزیشكییه‌كانه‌وه هاووڵاتیان له مه‌ترسى ئه‌و ڤایرۆسه ئاگاداركرانه‌وه، به‌ڵام له ئاستى پێویست هاووڵاتیان به ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه نه‌هاتن و ته‌نانه‌ت تاوه‌كو ئێستا به‌شێك له هاووڵاتیان باوه‌ڕیان به‌وه نییه ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره بوونى هه‌بێت.
نزیكه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له قه‌زاى خورماتوو پێنج كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشبوون و دواتر چاكبوونه‌وه و له‌دواى ئه‌و پێنج كه‌سه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ناوچه‌كه 26 كه‌س به یه‌كجار تووشى ئه‌و ڤایرۆسه ببن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









