كاوە عەلی بۆ خەزعەلی: هەڵەبجە هیچ بیمەیەکی بۆ خەرجنەكراوە تا بیبڕن

مۆنۆمێنتی شههیدانى هەڵەبجە | فۆتۆ: SNN
SNN- عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی قەیس خەزعەلی سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد كە هاوشێوەی ئاوارەكانی كەمپی ڕەفحا، مینحەی ئاوارەكانی هەڵەبجەش رابگرێت، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: هەڵەبجە هیچ بیمەیەکی بۆ خەرجنەكراوە تا بیبڕن”.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: رۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 2013 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی ساڵی 1988ی ڕەفحا و هەڵەبجەی پەسەندکرد، هەمان ئەو یاسایە لەلایەن سەرۆك كۆماری پێشوتری عێراق واژۆی لەسەر كراوە و لە دوای هەفتەیەك لە واژۆكردنی لە وەقائعی عێراقی بڵاوكراوە، بەڵام لەو كاتەوە ئاوارەكانی ڕەفحا و ئەوانەشی لەدایك بوون لە كەمپی ڕەفحا دەیان ملیار موچە و ئیمتیازاتیان بۆ خەرجكراوە، بەڵام بۆ هەڵەبجە تاكە دینارێك خەرج نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار لەلایەن سەرۆككۆماری عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە بە نوسراوی فەرمی لەم بابەتە ئاگادارمان كردوونەتەوە كە تا ئێستا ئەو یاسایە لە بەرژەوەندی خەڵكی هەڵەبجە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ ئاوارەكانی ڕەفحا جێبەجێكراوە”.
وتیشی: “لە 16ی ئابی 2018 (مەهدی عەلاق) ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی هەڵەبجەی كرد و نوسراوێكمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی عێراق كرد و لە خاڵی پێنجەم داوای جێبەجێكردنی ئەو یاسایەمان كرد، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین جاری دیكە لەلایەن چەندین بەرپرسی عێراقییەوە جەختمان لەسەر جێبەجێكردنی ئەو یاسایە كردوەتەوە بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا گەیشتوینەتە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەم یاسایەش وەك هەموو بابەتەكانی دیكەی پەیوەست بە هەڵەبجە بووەتە قوربانی ململانێكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بۆیە نازانین ئەو لێدوانەی (قەیس خەزعەلی) لە كوێوە هاتووە كە داوای بڕینی بیمەی زیانلێكەوتووانی هەڵەبجە دەكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









