به هۆی پێشێلكردنی یاساكانی مادده وزه به‌خشه‌كان پاڵه‌وانێكی جیهان رادەگیرێت

ئیلیا مۆتۆنۆ مانانگۆی
SNN Sport
یه‌كه‌ی ده‌ستپاكی سه‌ر به یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان مه‌یدان، راكه‌ری كینی ( ئیلیا مۆتۆنۆ مانانگۆی ) پاڵه‌وانی پێشووی جیهان له راكردنی 1500م به شێوه‌یه‌كی كاتی ر اگرت، ئەمەش به‌هۆی پێشێلكردنی یاساكانی مادده وزەبهخشهكان.
یه‌كه‌ی ده‌ستپاكی له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” سزای راگرتنی كاتی ده‌رهه‌ق به(مانانگۆی ) دووپات ده‌كاته‌وه به هۆی ئاشكرا نه‌كردنی شوێنی ئاماده‌بوونی ، کە ئەمەش پێشێلكردنی یاساكانی مادده وزهبهخشهكانە “.
هه‌روه‌ها وتی:” سزای راگرتنەکە رێگری له مانگۆی ده‌كات به‌شداری له هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك یان چالاكییه‌كی په‌یوه‌ست به وه‌رزش بكات ، تا ده‌رچوونی بریاری كۆتایی پاش ئه‌نجامدانی دانیشتنی گوێگرتن لە یاساكانی ئاژانسی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده وزه‌به‌خشه‌كان و رێساكانی یه‌كه‌ی ده‌ستپاكی “.
له لێدوانێكیدا له سه‌ر بریاری راگرتنی مانانگۆی روونیكردهوهو رایگەیاند:” له‌و كاته‌وه‌ی گوێبیستی بریاره‌كه بووم ، ئازار جه‌سته‌ی داگرتووم به هۆی ئاماده نه‌بوونم بۆ سێ جار له تاقیكردنه‌وه‌كان ، سه‌رجه‌م رووداوه‌كان له 2019 روویاندا ، دۆسیەکەم په‌یوه‌ندی نیه به كه‌ره‌سته‌ی قهدهغهكرای وه‌رزشییه‌وه، تۆماره‌كه‌م بێگه‌رده “.
We will soon make a re-branding
ئایار 17, 2021حەبیب مەرجی بۆ گەڕانەوە هەیە
كانونی دووه‌م 17, 2021رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات
كانونی دووه‌م 12, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









